نوێترین هەڵوێستی پارتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە

کوردستان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان نوێترین هەڵوێستی حزبەکە لەبارەی هەڵبژاردنەوە ئاشکرا دەکات.

کێ وتی: علی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین بە BMC راگەیاند: بە دڵنیاییەوە حزبەکەی ئێمە لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

چی تر: پێشتریش ئاشکرابوو کە کێ دەیویست هەڵبژاردن بکرێت و کێ دەیوست ئەنجام نەدرێت، جەختدەکەینەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

ئەمەش بزانە: پەیامنێری BMC پرسیاری لە ناوبراو کرد سەبارەت بەوەی ئایا مەسرور بارزانی سەرپەرشتی بانگەشەی حزبەکەی دەکات لە سلێمانی یاخود نا، بەڵام بەرپرسەکەی پارتی وەڵامێکی روونی نەدایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا