بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین بڵاویکردەوە، سەبارەت
بە دەنگۆی دامەزراندنی كارمەندی تەندروستی هیچ بڕیارێک نییە و هەر دامەزراندنێكیش
هەبێت بە فەرمی بڵاودەکرێتەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەی گشتی تەندروستی راپەڕین
بڵاویکردەوە: ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە كە لە چەند ئەكاونتێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی
فەیسبوک بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە دامەزراندنی ژمارەیەك كارمەندی تەندروستی بۆ
ناوەندەكانی سنورەکە.
ئەمەش هەیە: هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە هیچ
بڕیارێكی لەو جۆرە نییە بۆ دامەزراندن، هەر بریارێکیش هەبێت بە فەرمی
بڵاودەكرێتەوە.
زیاتر: هەر دامەزراندنێك هەبێت لە رێگەی ئەنجومەنی راژەوە ئەنجام
دەدرێت و بەپێی خاڵبەندی دەبێت بڵاوكردنەوەی هەواڵی لەم جۆرە بۆ چەواشەكردنی رای
گشتی و مەرامی تایبەتییە.