بۆ داواکردنی مووچەی دوو مانگ شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا

کوردستان 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.

کێ وتی: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت:" رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ سەردانی بەغدا دەکات".

ئەمەشی وت: ئامانجی سەردانی شاندەکە بەدواداچوونە بۆ کۆی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە پێشینەی بڕیارەکانیش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە، بەتایبەت بۆ مانگەکانی هەشت و نۆی ئەمساڵ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا