ریاڵ مەدرید شێوازی یاریکردنی دەگۆڕێت

وەرزش 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە شێوازی یاریکردنی یانەکەی بگۆڕێت.

سەرچاوە: رۆژنامەی ماڕکای ئیسپانی و نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردەوە: لە داهاتوویەکی نزیکدا کاماڤینگا لە پێکان چاکدەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

زیاتر: کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەکە پلانی وایە، لەگەڵ گەڕانەوەی کاماڤینگا شێوازی یاریکردنی یانەکەی لە 4-3-3ەوە بۆ 4-4-2 بگۆڕێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پلانی راهێنەرە ئیتاڵییەکە، هەریەکە لە کاماڤینگا، چوامینی، ڤاڵڤێردی و بێلینگهام بەردەوام لە هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید سەرەکی دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا