ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

کوردستان 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکە لە سلێمانی کۆبێتەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق تاتوێ دەکرێت.

زانیاری: تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرژمێری گشتی عێراق دەبێت، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی 11 ئەنجامبدرێت و پەیوەستە بە چارەنووس و داهاتووی کورد لە وڵاتەکەدا، بە تایبەتیش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گرنگییەکی زۆری بۆ کورد دەبێت.

چی تر: هەر لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکرێت، کە بڕیارە رۆژی 20ی 10ی 2024 بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا