کێشەی گەڕانەوەی عومڕەکاران چارەسەر کرا

کوردستان 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: دوای ئەوەی ژمارەیەک عومڕەکاری هەرێمی کوردستان و عێراق لە سعودییە گیریان خوار، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی هەرێم دەڵێت " کێشەکە چارەسەر کرا ".

راگەیەندراوی فەرمی: شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند، گرفتی گەڕانەوەی عومڕەکارانی کوردستان لە سعودییەوە چارەسەرکرا و لە سبەینییەوە گەشتەکانی عومڕە بە شێوەی چوون و گەڕانەوە بۆ عەرەبستانی سعودییە دەستپێدەکەنەوە.

ئەمەشی وت: ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی کێشەیەک لە رێکخستنی گەشتەکاندا لەلایەن هێڵی ئاسمانی عیراقییەوە، ژمارەیەک لە عومڕەکارانی کوردستان و عیراق لە سعودییە گیریان خواردبوو، ئەم کێشەیە تەنانەت گەشتەکانی نێوان عیراق و وڵاتانی دیکەیشی گرتبووەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا