خاوەنی گروپی "مەلەفە زەخمەکان" دەستگیرکرا

درێژتر لە هەواڵ 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە چەند هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاوڵاتییەک سکاڵا تۆمارکرا لەسەر هەژماری (دادە تیکتۆک) کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆ و وێنەی لە چەند کەسێک کردووە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد.

زیاتر: لە رێگای تیمی تەکنیکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە توانرا شوێن و ناسنامەی بەکارهێنەری ئەکاونتەکە ئاشکرا بکەی٦ن کە ناوی (م.هـ.م)ە و دواتر دەستگیرکرا.

چی تر: لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ناوبراو خاوەنی گروپی (مەلەفە زەخمەکان)ە لە تێلەگرام و خاوەنی هەژمارێکیشە لە سناپچات بە ناوی شۆخان.

ئەمەش بزانە: تۆمەتبارەکە لەبەرئەوەی کەسێکی شارەزایە لە بواری تەکنیکی و شێوازی گفتوگۆکردندا، توانیویەتی دەنگی خۆی بۆ ژن بگۆڕێت و گرتەی نەشیاوی بە چەند ژن و پیاوێک تۆمارکردووە و دواتر لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی بڕێکی زۆر پارەی وەرگرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا