بابەتە سەرەکیەکە: لە
پارێزگای خۆراسانی باشووری ئێران بەهۆی تەقینەوەی گازی میسان لە یەکێک لە
کانەکانی خەڵووز 19 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
کێ وتی: محەممەد عەلی ئاخوندی، بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی خۆراسانی
باشوور بە میدیاکانی راگەیاند: شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە دوو بلۆکی C و B کانێکی
خەڵووزی سنووری شاری تەبەس روویداوە.
ئەمەش هەیە: ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە هەردوو بلۆکی کانەکەدا کار دەکەن 69 کرێکارە، بەڵام
بەگوێرەی ئامارەکان 19 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و 17 دیکەش بە برینداری رزگارکراون
کە بەشێکیان ژەهراوی بوون.
زیاتر: تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵی بەردەوامدان، بۆ رزگارکردنی 33
کرێکاری گیرخواردوو لە نێو تونێلەکاندا، بەڵام بەهۆی چڕبوونەوەی گازی میسان لە نێویاندا
پرۆسەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت.