بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێکمان بۆ نەهێشتنی جیاکارییە

درێژتر لە هەواڵ 18 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رەیان كلدانی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لەدیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵا و نیشتمانییەکان جەختیلێکرایەوە.

چی تر: لەدرێژەی دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی عیراق، بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری و جێبەجێکردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

زیاتر: پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو، هەردوولا جەختیان لە هاریکاری و هاوبەشیی نێوان یەکێتی و بزووتنەوەی بابلیون کرد کە یەکەمجارە بزووتنەوەکە بەشداریی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەکات.

هاوکات: لەو رووەشەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناو سەرخستنی پرۆسەکە بەشێوەیەکی بێگەردانە خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، هەموو هەوڵێکیان لەپێناو خزمەتی خەڵک و چەسپاندنی دادپەروەرییە، بۆ نەهێشتنی سزادانی سیاسی و جیاکارییە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا