" هەر دەستێک بۆ ئێران درێژ بکرێت دەیبڕینەوە "

درێژتر لە هەواڵ 30/09/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران وەڵامی هەموو هێرشبەرێک دەداتەوە و هێرشەکانی ئیسرائیلیش بەبێ وەڵام نامێننەوە.

لێدوانی فەرمی: ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئێمە بە دروشم کار ناکەین و بە کردار نیشانی دەدەین، لە رابردوشدا نیشانمان داوە کە هەر هێرشێک سنورەکان و ئاسایشی ئێران بخاتە مەترسیەوە بە توندی بەرامبەری دەوەستینەوە.

ئەمەشی وت: هەر دەستێک بۆ ئێران درێژ بکرێت دەیبڕینەوە و نابێت هیچ کەسێک گومانی هەبێت لەوەی ئێران وەڵامی توندی ئیسرائیل دەداتەوە و بە کردەوە نیشانی جیهانی دەدەین و پێشتریش بینیویانە.

چی دیکە: ئاماژەی بەوەشکرد: ئیسرائیل ئیستا بەهۆی کاری ئێمەوە لە لێواری رووخاندایە و ئەو کارانەی ئەنجامی دەدات ئاسایش و سەقامگیری ناگێڕێتەوە.

وتیشی: ئەو شکستە گەورەی کە لە 7ـی ئۆکتۆبەر توشی ئیسرائیل هات ئابڕووی ئیسرائیلی لە جیهاندا بردووە.

زیاتر: تا ئێستاش کە دانمان بە خۆدا گرتووە لە پێناو پاڵپشتی ئاشتی و هاوڵاتییانی ناوچەکە بووە بەڵام ئەگەر پێویست بکات بە دڵنیاییەوە ئێران بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و هاوپەیمانانی خۆی دو دڵ نابێت.

هاوکات: هێرشەکانی ئیسرائیل بێ وەڵام نابن و رێوشوێنی نێودەوڵەتیی و یاسایی دژی کوشتنی حەسەن نەسروڵا دەگرینەبەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا