حوسییەکانی یەمەن: هێرشەکان چڕتر دەکەین

جیهان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: حوسییەکانی یەمەن بەڵێنیان دا هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل چڕتر بکەبەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: حوسییەکانی یەمەن بڵاویکردەوە: لە وەڵامی ئەو هێرشانەی دوێنێ ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن ئەنجامیدا، بەڵێن بێت هێرشەکانمان بۆ سەر ئەو وڵاتە و بەرژەوەندییەکانی چڕتر بکەینەوە.

دوێنێ: سوپای ئیسرائیل 17 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن ئەنجامدا و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران و 57ی دیکەش بریندار بوون.

ئێستا: سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنانیش دەستپێکردووە و بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهانیش داوای راگەیاندنی ئاگربەست دەکەن لەنێوان حزبوڵای لوبنانی و سوپای ئەو وڵاتە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا