شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە بەغدایە

درێژتر لە هەواڵ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەری خانەنشینانی پێشمەرگە رایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی دارایی و خانەنشینانی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە بەغدان.

زانیاری تایبەت: عەزیز علی بەرێوبەری خانەنشینانی پێشمەرگە بە BMC راگەیاند: دوێنێ شاندێکی وەزارەتی دارایی و خانەنشینانی هەریم بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە بەغدان.

ئەمەشی وت: ئامانج لە سەردانەکە تاوتوێکردنی پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و جێبەجێکردنی یاسایی یەکگرتووی گشتی و جێبەجێکردنی یاسایی ژمارە 9 ساڵی 2014 رێکخستنەوەی دەرماڵەکانیان لەگەڵ تەمەنی خانەنشینانی کە لە هەرێم 63 ساڵە و لە عێراق 60 ساڵە.

زیاتر: بە پێی یاساکە ئەوکەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان 61 بۆ 63 ساڵە دەبێت خانەنشین بکرێن شاندەکە ئەمرۆ دەگەرێنەوە بۆ ئەوەی تاوەک و ئێستا هەیە دەبێت تاکۆتای ئەمسال لیستی موچەو هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی یەکلای بکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا