جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان: پشتیوانی کاندیدانی لیستی 114 دەکەین

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: جڤاتی نیشتمانی "هەڵبژێردراو"ی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە کۆبووەوە.


راگەیەندراوی فەرمی: جڤاتی نیشتمانی "هەڵبژێردراو"ی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە: لە کۆبوونەوەکەدا چوار بڕیار دران کە بریتین لەمانە:

یەکەم: دەستووری ناوخۆی بزووتنەوەکە بنەمای کاری یاسایی و رێکخراوەیی بزووتنەوەی گۆڕانە، رەوانشاد نەوشیروان مستەفا دایناوە، پێشێلکردنی دەستوور رەتکراوەیە، هەموو رێککارێکی یاسای و سیاسی دەگرینەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەو دەستوورە.

دووەم: ژووری هەڵبژاردن بەرپرسیارە لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کە دەستووری ناوخۆی دیاریکردووە، لە یەک کاتدا و بە یەک پاکێج ئەنجام دەدرێت، هەر هەڵبژاردنێک لە ژێر هەر ناوێکدا ئەنجام بدرێت سەرلەبەری نادەستوری و ناقانونی و نادیموکراتییە.

سێیەم: کارکردنی جڤاتی نیشتیمانی لەسەر بنەمای دەستور و بەرنامەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕانە، مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان گردی زەرگەتەیە، دەرگای دڵ و ماڵی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەموو گۆڕانخوازان کراوەیە بۆ کاری پێکەوەیی پاڵپشت بە دەستوری ناوخۆ.


چوارەم:
سەرەڕای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەداوە، جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراو بەرپرسیارێتی ئەمری واقیع هەڵناگرێ، ئاشکرایە کاندیدەکانی لیستی (114)ی بزوتنەوەی گۆڕان هاوڕێ و هاوسەنگەر و هەڵسوڕاوی دیاری ئێمەن، بۆیە پشتیوان و هاوکاریان ئەبین بۆ سەرکەوتنیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا