دوایین وادە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان دیاریکرا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی 20ی ئەم مانگەی وەک کۆتا وادەی بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان دیاریکرد.

کێ وتی: حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت:" پڕۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدەران لە بنکەکانی کۆمسیۆن بەردەوامە، وەرگرتنەوەی کارتەکەش بەردەوام دەبێت، تا 20ـی ئەم مانگە کە رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستانە".

ئەمەشی وت:  تائێستا نزیکەی 160 ھەزار کەس لەهەرێم کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە.

بە ژمارە: بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان سێ ملیۆن و 789 ھەزار و 360 کەس لە ھەرێمی کوردستان لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم کوردستان مافی دەنگدانیان ھەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا