بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی لەمیانەی
کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی 129ی یەکێتی لە کۆیە، وتارێکی پێشکەشکرد.
چی وت: سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: زۆر پرسیارم
لێدەکرێت سەبارەت بە (هەژماری من)، ئەو هەژمارە نە هەژماری منە نە هەژماری خەڵکە
بەڵکو هەژماری مەسرورە، لە ئەمەشدا دەیانەوێت پارە لە خەڵک بخۆن.
داواکاری: (هەژماری من) دروستمەکەن و بڕۆن تەوتین بکەن.
چی تر: بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت: لەم ماوەیەی دواییدا سەرۆکوەزیران هاتووەتە و دەڵێت شەقامی کۆیە درووستدەکەین، ئەم بۆ چەند ساڵە دروستت نەکردووە؟ ئەو کڵاوە ناچێتە سەر خەڵکی کۆیە.
زیاتر: ئەوانەی چەند ساڵە دەسەڵاتیان لەدەستدایە غازی هەرێمی کوردستانیان تاڵان کرد، قەت غازی هەرێمی کوردستان رادەست ناکەم، ئەو غازە هی خەڵکی کوردستانە.
بەڵێنێک بۆ خەڵکی کۆیە: زابخودێ، هەموو هێزی خۆمان بەکاردەهێنین تا کۆیە بکەینە ئیدارەیەکی سەربەخۆ.
نوێدەکرێتەوە...