بابەتە سەرەکییەکە: جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند،
پێویستە جارێکی دیکە متمانە لەنێوان خەڵک و حکومەت دروستبکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی باڵای
بەرژەوەندیەکانی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان بە BMC رایگەیاند: ئەگەر کەسێک
هەبێت هەست بە ئێش و ئازارەکانی میلـلەتەکەی بکات، هەوڵ دەدات بۆ چارەسەکردنی کێشەکانیان.
ئەمەشی وت: بۆ ئەوەی
حوکمڕانێکی تەندرووستمان هەبێت و گوێ لە کێشەکانی خەڵک بگیرێت و داواکانی خەڵک ببرێتە
پەرلەمان و بیکرێن بە بەرنامە، هەروەها حکوومەت ناچار بکرێت بە جێبەجێکردنی
داواکانی خەڵک، پێویستە ئەو متمانەیەی کە نەماوە، جارێکی دیکە بیگێڕینەوە بۆ خەڵک
و حکوومەتەکەشمان.