یەکێتی فەرمانبەران: هەژماری من رەتدەکەینەوە و پشتگیری لە تەوتین دەکەین

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لقی سلێمانی یەکێتی فەرمانبەران، پشتگیری لە تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات و دەشڵێت "هەژماری من" رەتدەکەینەوە.

راگەیاندراوی فەرمی: لقی سلێمانی یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان رایگەیاند، پشتگیری و پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارە مێژووییەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەردەبڕین، بۆ ڕەتکردنەوەی پڕۆژەی هەژماری من. 

زیاتر: یەکێتی فەرمانبەران پشتیگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەبڕن و دەڵێن بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق داوای کۆتایی هێنان بە پرۆژەی هەژماری من دەکەین و داواکارین لە بانکە فیدراڵییەکانی رافیدەین و ڕەشید و تی بی ئای، پرۆسەی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران ئەنجام بدرێت.

ئەمەشیان وت: داواکارین کۆتایی بە دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بهێندرێت چونکە خواستی هەمووانە.

ئەوەش هەیە: رۆژی شەممە پێنجی تشرینی یەکەم، لە کەرنەڤاڵی لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ناساندنی کاندیدەکانی، لە شاری کۆیە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پڕۆژەی هەژماری منی ڕەتکردەوەو وتی " نە هەژماری منە نە هی تۆ، هەژماری مەسروورە".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا