هاوپەیمانیی نیشتمانی: ئێمە ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینەین

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text


بابەتە سەرەکییە: هاوپەیمانی نیشتیمانی رایدەگەیەنێت ژمارەیەک کاندیدی سەربەخۆ لە رێگەی لیستەکەیانەوە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە.

راگەیەندراوی فەرمی: لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی دەڵێت، ئێمە کە بەلیستێکی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە لە هەڵبژاردنی 20ی10ی پەرلەمانی کوردستان بەشدارین ، ژمارەیەک کاندیدی سەربەخۆ لە لیستەکەماندا هەن لە هەر چوار بازنەکە.

زیاتر: دەشڵێت وەک بیروڕاو کاری ڕێکخراوەیی هاوپەیمانی نین ، بەڵام وەک ئایدیا و بەرنامە ، بڕوایان بە کارنامەی هاوپەیمانیی هەیه و پێی ڕازین و بە ئارەزوی خۆیان ، لە لیستەکەیاندا خۆیان کاندید کردووە.

ئەمەشیان وت: لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی دەڵێت لە ئەگەری وەرگرتنی متمانەی هاوڵاتیان ودەرچونیان لە هەڵبژاردن ، لە خولی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان ، وەک یەک تیم کار بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی هەڵبژاردنی لیستی هاوپەیمانیی دەکەن ، بۆ خزمەتی خەڵک ، نەک بە سەربەخۆ کار بکەن، چونکە هاوپەیمانی بڕوای  بە مرۆڤ سەنتەری هەیە، گەر کەسێکیش هاوپەیمانی نەبێت ، وەک ئەندامیەتی قبوڵیەتی خزمەت بکات لە چوارچێوەی ڕیزەکانی هاوپەیمانی وەک کەسێکی سەربەخۆ.

ئەمەش هەیە: وابڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت و بەسەر چوار بازنەی سەرەکیی دابەشبووە بەسەر پارێزگاکانی (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە) بۆ ئەو مەبەستەش چەندین حزب و کەس، خۆیان کاندید کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا