پرۆژەی تۆڕی رووناکی شەقامی سەرەکی پێنجوێن کرایەوە

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لەسەر داوای نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران و بودجەی بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی پرۆژەی تۆڕی رووناکی شەقامی سەرەکی پێنجوێن کرایەوە.

لێدوانی تایبەت: ئەنوەر حەمە سەعید بەرێوەبەری کارەبای سلێمانی بە BMC راگەیاند: پاش دانیشتنی هاوڵاتییان پێنجوێن لەگەڵ نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران بریاردرا ئەم پرۆژەیە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمەشی وت: لە ئێستادا پڕۆژەکە کۆتایهاتووە و کراوەتەوە،  بە درێژی چوار کیلۆمەتر شەقامی سەرەکی پێنجوێن رووناککراوەتەوە و تێچووی پرۆژەکە 200 ملیۆن بووە.

زیاتر: دوو پرۆژەی دیکەی ستراتیجی لە پێنجوێن لە ماوەی رابردوودا تەواوکراون ئەوانیش، پرۆژەی 33KV کە بە گوژمەیی 930 ملیۆن دینار بووە و هەروەها پرۆژە هێڵی 33KV  پێنجوێن سەرسوراویش کە بە گوژمەی سێ ملیار دینار بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا