بابەتە سەرەکیەکە: سه‌رۆككۆماری ئێران رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌مان بۆسه‌ر
ئیسرائیل بە ئامانجی هێنانه‌دی ئاشتی بوو له ناوچه‌كه‌دا و ته‌نها شوێنه سه‌ربازییه‌كانمان
كرده ئامانج.
لێدوانی فەرمی: مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆککۆماری ئێران رایگەیاند: هێرشی
مووشه‌كی بۆ سەر ئیسرائیل به ئامانجی سنوورداركردنی دڕنده‌یی و رێگریكردن بوو له
فراوانكردنی تاوانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا.
ئەمەشی وت: هێرشی ئێمه بۆ سه‌ر ئیسرائیل بە ئامانجی هێنانه‌دی ئاشتی بوو بۆ
ناوچه‌كه و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و گرژیانه‌یی دروستی ده‌كات.
چی دیکە: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان به‌پێی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌نجامداوە و ته‌نها شوێنە سەربازییەکانمان کردووەتەوە ئامانج.
زیاتر: ئێران خۆی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی تیرۆركردنی میوانه‌كەی
شه‌هید ئیسماعیل هه‌نیه به‌دوور گرت به‌و هیوایه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاگربه‌ست سه‌ركه‌وتوو
بن.