" پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسماعیل قائانی پچڕاوە "

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پاش هێرشەکانی پێنجشەممە بۆ سەر بەیروت ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس پەیوەندی لەگەڵ ئێران پچڕاوە.

کێ وتی: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی باڵای ئێرانەوە بڵاویکردەوە: ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە دوای کوژرانی، حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵا گەشتی کردووە بۆ بەیروت.

ئەمەش هەیە: رۆژی پێنجشەممە کە ئیسرائیل لە رێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە، بۆ بە ئامانجگرتنی هاشم سەفیەدین بەرپرسی باڵای حزبوڵا ئەنجامیدا، قائانی لە بەرەی باشووری بەیروت بوو.

زیاتر: لە دوای ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئیسرائیلەوە، پەیوەندی نێوان ئێران و ئیسماعیل قائانی پچڕاوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا