بابەتە سەرەکیەکە: شێخ ئەحمەد حەمە کەریم رایگەیاند، یەکێتیی ئێستا،
یەکێتیی خەڵکە و تەنھا بۆ خەڵکە، یەکێتیی خاوەنی یەک سەرۆک و یەک بڕیار و یەک
ئاڕاستەیە.
لێدوانی فەرمی: شێخ ئەحمەد حەمە کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و
سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتیی لە گەرمیان رایگەیاند: کۆتاییھێنان بە
دەسەڵاتی خراپی خۆسەپێنی پارتی تەنھا بە یەکێتیی و بە دەنگ و پشتیوانی خەڵکی کوردستان
دەکرێت.
ئەمەشی وت: یەکێتیی ئێستا، یەکێتیی خەڵکە و تەنھا بۆ خەڵکە، یەکێتیی خاوەنی یەک سەرۆک و یەک بڕیار و یەک ئاڕاستەیە.
زیاتر: یەکێتیی شەریکی راستەقینە و خاوەن بڕیار نەبووە لەم کابینەیەی
حکومەتدا، ئەوەی بەرپرسی یەکەمی نەھامەتیەکانی ئێستای خەڵکی کوردستانە پارتی و
سەرۆکی حکومەتەکەیەتی.