بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی ساڵرۆژی هێرشەکەی 7ـی
ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل پەیامێک ئاراستەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەکات.
راگەیەندراوی فەرمی: نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی
عێراق بڵاویکردەوە: ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و كاردانه‌وه مه‌ترسیدارانه‌ی
ناوچه‌كه رووبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه، په‌یامه‌كه‌مان ئاراسته‌ی هه‌موو دۆستان ده‌كه‌ین،
به‌تایبه‌ت جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه له‌سه‌ر
لێواری خلیسكانێكی مه‌ترسیدار وه‌ستاوین كه ڕه‌نگه ناوچه‌كه و جیهان به‌ره‌و شه‌ڕی
به‌رده‌وام رابكێشێت.
ئەمەش هەیە: ئه‌مه‌ش ئابوری جیهانی ده‌هه‌ژێنێت و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌خاته
مه‌ترسییه‌وه و به‌ره‌و پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بات، به تایبه‌ت كه ناوچه‌كه‌مان
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و سییه ده‌كات كه جیهان به وزه لێیه‌وه هه‌ناسه ده‌دات.
ئەمەشی وت: پێویستە هەڵوێستی ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا
بەرزبنرخێنین كە داوای‌کرد چەک نەدرێتە ئیسرائیل و كار بكرێت بۆ كۆتاییهێنان بەو جەنگە،
ئەم هەڵوێستەش لە هەستکردن بە مەترسیداری دۆخی ناوچەكەوە سەرچاوەی گرتووە.
چی دیکە: حكومەتەکەمان هەوڵی زۆری داوە بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە
كاریگەری ئەو ئاڵۆزییانە، لەم کارەشدا بە پاڵپشتی ئێوە و هەموو دۆستانی جیهان
سەركەوتوو بووین، قۆناغی داهاتووش ئەوە دەخوازێت هەوڵەكان چڕتر بكەینەوە.
زیاتر: لەسەروو هەموو شتێكیشەوە وەستاندنی بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی
مەدەنی، رزگاركردنی ناوچەكە لە هەڵگیرسانی جەنگێكی نەبڕاوە، کە هیچ كەس تێیدا
براوە نییە و تەنها كوشتن و وێرانكاری لێدەكەوێتەوە، هەوڵەكانیشمان لەپێناو
هێوركردنەوەی دۆخەكە و فراوان نەبوونی ململانێكان بەردەوام دەبێت كە كاریگەرییان
بۆسەر ناوچەكە و جیهان دەبێت.