بابەتە سەرەکیەکە: نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەفتەی
داهاتوو مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەی گرێبەستبوونیان وەردەگرن.
کێ وتی: عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند: سبەی
چوارشەممە و پێنجشەممە شایستە داراییەکانی وانەبێژان بۆ مانگی حوزەیران دابەشدەکرێت.
ئەمەش هەیە: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ مووچەی مووچەخۆران مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەی بە گرێبەست بوون بۆ مانگی ئەیلول وەردەگرن.
بیرخستنەوە: رۆژى 25ـی ئاب حکومەتى هەرێم بڕیاریدا، مامۆستایانى
وانەبێژ بکات بە گرێبەست کە ژمارەیان نزیکەى 38 هەزار وانەبێژە.