سەرۆکی یەکێتی: لە هەولێر پێیان دەڵێم کۆتایی بە چی دەهێنین

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی 129ی یەکێتی لە گەرمیان وتارێکی پێشکەشکرد.

چی وت: سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  رایگەیاند: برادەرانی پارتی دەپرسن کۆتایی بە چی دەهێنین، لە هەوڵێر وەڵامیان دەدەمەوە و پێیان دەڵێم کۆتایی بە چی دەهێنین.

ئەمەشی وت: هەرگیز یەکێتی بەمشێوەیە بەهێز نەبووە و پارتی دیموکراتی کوردستان تۆقیوە، من هەڵەبووم کە پێشتر وتم تەنها دوو حزب هەیە کە دەتوانن کار بۆ کوردستان بکەن، بەڵکو تەنها یەک حزب هەیە کە بتوانێت خزمەتی کوردستان بکات ئەویش یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

زیاتر: پارتی خۆشیان دەزانن کە مام ڤاندام لەم هەڵبژاردنەدا لەوان دەنگ زیاتر بەدەستدەهێنێت، بۆیە کە مام ڤاندام دەنگی لەوان زیاتر بەدەستهێنا حەزدەکەم بێتە ناو قەوارەکەی ئێمە.
ئەمەشی وت: من پێشتر لە رووی پڕۆتۆکۆڵەوە هەڵەم کرد کە داوای دیبەیتم لە مەسرور بارزانی کرد، چونکە ئەو جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا