وتەبێژی لیستی یەکێتی: پارتی لەبەردەم شكستێكی گەورەدایە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی لیستی یەکێتیی رایگەیاند، پارتی لەبەردەم شكستێكی گەورەدایەو دەیەوێت كێشە بۆهەڵبژاردن دروستبكات.

لێدوانی فەرمی: كاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی 129ی یەكێتیی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو دەنگەی بڵاوكراوەتەوە راست نییە و ساختەیە ، پارتی لەبەردەم شكستێكی گەورەدایە و دەیەوێت كێشە بۆهەڵبژاردن دروستبكات.

ئەمەشی وت: تامەزرۆی پارتی بۆ ساختەکاری ئەوەندە زۆرە، کە دەزانێت ناتوانێت ساختەکاری لە هەڵبژاردن بکات لە دەنگی سەرکردەکانماندا دەیکات و دەزانین پارتی چاوەڕوانی شکستێکی گەورە دەکات و ئەوەی ئەمڕۆ کردیان، خنکانی پارتییە و دوا نەفەسیەتی.

چی دیکە: تێدەگەین پارتی لەبەردەم شکستێکی گەورەدایە، بەڵام تێناگەین پارتی دەیەوێت حوکمەتەکەی بەرەو چاکسازی بەرێت یاخود بەرەو کۆمپانیای فیلمسازی، هەر رۆژەو سیناریۆیەک درووستدەکات.

ئەمەش هەیە: ئەوەی ئەمڕۆ کرا، تێکدانی ئاداب و شیرازەی گشتیی کۆمەڵگەیە، و دەستبردنە بۆ شێوازێکی تەکنەلۆژیا کە لە بری ئەوەی سوودی لێ وەربگیرێت خراپ کاری پێدەکرێت و شیرازەی کۆمەڵاکەتی تێکدەدات و داوا لە داواکاری گشتیی دەکەن کە سنوورێک بۆ ئەو دۆخە دابنێت کە دەبێتە هۆی تێکدانی ئادابی گشتیی کۆمەڵایەتی.

زیاتر: بێئاگان لەوەی کە خەڵکی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە ژیرترە بە ژیری دەستکردن باوەڕ بگۆڕدرێت و باوەڕ بەو ساختەکارییە بکات، کە پارتی لە رێگەی بەرنامەیەکەوە کردوویەتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا