بابەتە سەرەکییەکە:
هێزێکی چەکدار لە هەولێر چوونەتە سەر بنکەی بانگەشەی لیستێک و رێگرییان لێکردوون بانگەشە
ئەنجام بدەن.
سەرچاوە: میدیای فەرمی
نەوەی نوێ بڵاویکردەوە: ئەو هێزە چەکدارە چوونەتە سەر بنکەیەکی بانگەشەمان کە
کەپرێکە و دەکەوێتە نزیک قەڵای هەولێر .
ئاماژە بە زیاتر کراوە:
ئەمە یەکەمجار نییە پارتی رێگری دەکات لەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام بدەین و لە
سەرەتای ئەم مانگەشدا لە دهۆک هێزێکی چەکدار رێگرییان لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کرد کە
بە شێوەیەکی مەدەنیانە بانگەشەیان بۆ حزبەکەمان دەکرد.