بابەتە سەرەکییەکە: وەزیری
بەرگری ئیسرائیل بانگەشەی کوژرانی یەکێکی تر لە سەرکردە باڵاکانی حزبوڵای لوبنانی
دەکات.
لێدوانی فەرمی: یوئاڤ
گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: بە ئەگەری زۆرەوە هاشم سەفیەدین ئەندامی
باڵای حزبوڵای لوبنانی لە هێرشەکانی هەفتەی رابردوو کوژراوە،
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
هاشم سەفیەدین یەکێک بوو لەو کەسانەی ناوی وەکو جێگرەوەی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری
پێشووی حزبوڵا دەهێنرا.
چی تر: ناوبراو سەرۆکی ئەنجومەنی
جێبەجێکاری حزبوڵای لوبنانییە و دوای حەسەن نەسروڵا بە کەسی دووەمی گروپەکە
دادەنرا.
ئەمەش هەیە: وەزیری
بەرگری ئیسرائیل دەشڵێت، لەدوای کوژرانی حەسەن نەسروڵاوە، حزبوڵای لوبنانی بە
تەواوەتی تێکشکاوە.