بابەتە سەرەکییەکە:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، هەر کەسێک وەکوو
کرێکار لە پڕۆژەیەک یاخود کۆمپانیایەک لە کەرتی تایبەت کار بکات دەستەبەری
کۆمەڵایەتی دەیگرێتەوە.
راگەیاندراوی فەرمی:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایگەیاند: هه‌ر كه‌سێك
وه‌ک كرێكار له پڕۆژه‌یه‌ك یاخود كۆمپانیایه‌ک له كه‌رتی تایبه‌ت، كارێكی
دیاریكراو بكات به‌رامبه‌ر كرێیه‌كی دیاری كرا‌و له ژێر سه‌رپه‌رشتی خاوه‌نكارێک
یان كارگێڕییه‌ک، ئه‌وا ده‌سته‌به‌ریكردن دەیگرێتەوە و مافى ئەو کەسەیە دەستەبەر
بکرێت.
ئەمەش هەیە: ئەو
کرێکارانەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی نایانگرێتەوە ئەمانەن؛ كارمه‌ندانی
حكومی ئه‌وانه‌ی هاوکات له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و
ئاسایش و پاسه‌وانی سنوور وكارمه‌ندانی نێرده دبلۆماسییه‌كان و
ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌وانه‌ی
كه به‌شدارن له سیسته‌مێكی خانه‌نشینی یاسایی وه‌ك پارێزه‌ران.
زیاتر: ئەوانەی لە
دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون سەرجەم مافەکانی ؛ مافی خانه‌نشین بوونت هه‌یه به‌پێی
هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن، ئه‌گه‌ر كرێكار تۆماركراو بێت، له ماڵه‌وه یان لەسەر کار
بمرێت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ خانه‌نشین ده‌كرێت بێ گوێدانه ته‌مه‌ن و راژه.
چی دیکە: ده‌توانرێت ئه‌و خزمه‌ته‌ی هه‌ته له كه‌رتی تایبه‌ت،
بیگوازیته‌وه بۆ كه‌رتی گشتی له کاتی دامه‌زران، حکومەت چارەسەرى کرێکار دەگرێتە
ئەستۆ لە کاتى نەخۆشکەوتنى.