بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەرکی هەموومانە پشتگیری زانکۆکان بکەین

درێژتر لە هەواڵ 09/10/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم و عێراق بەدەستهێنا و سەرۆکی یەکێتیش پیرۆزبایی لەو زانکۆیە دەکات

ئەوەی هەیە: بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد: سەرکەوتنە مێژووییەکەی زانکۆی سلێمانی بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لە ریزبەندیی زانکۆکانی جیهان، مایەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە و لە دڵەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک، مامۆستایان، کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆی دایک دەکەم.

زیاتر: ئەرکی هەموومانە پشتگیریی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکەین تاوەکو بگەنە ئاستێکی باڵاتر و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر.

چی تر: ئێمە پاڵپشتیی تەواوی مامۆستا بەڕێز و خوێندکارە خۆشەویستەکان دەکەین لە هەر زانکۆیەکی کوردستان بێت تاوەکو پێکەوە پرۆسەی خوێندن و زانست بگەیەنینە ئاستی زانکۆ جیهانییەکان و مێژوویەکی پڕ لە شانازی بۆ کوردستانەکەمان بنووسینەوە.

ئەمەش هەیە: هەوڵەکانمان لە رابردوودا بۆ خزمەتی خوێندکاران و بەرەوپێشچوونی رەوتی خوێندن، هەنگاوێکی گرنگبوو بە ئاڕاستەی رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار و بەدیهێنانی خواستەکانی خوێندکارە خۆشەویستەکانمان، دڵنیاشتان دەکەین لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە لەخزمەتتاندا دەبین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا