بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەشداری لە کۆنفرانسێکی
نێودەوڵەتی سەردانی تورکمانستان دەکات و بریارە لەگەڵ ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیاش کۆببێتەوە.
کێ وتی: میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە: ئەمڕۆ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری
ئێران بە سەردانێکی فەرمی، لەسەر داوای سەردار محەمەدۆف، سەرۆکی تورکمانستان دەچێتە تورکمانستان و بەشداری لە کۆنفرانسێکی
نێودەوڵەتی بە ناونیشانی پەیوەندییە یەکتربڕەکان لەنێوان سەردەم و شارستانییەکان،
بنەمایەک بۆ ئاشتی و گەشەسەندن دەکات.
زیاتر: بڕیارە لە تورکمانستان هەریەک لە مەسعود پزیشکیان و سەردار
محەمەدۆف سەرۆکی تورکمانستان و ڤلادمێر پوتین، سەرۆککۆماری رووسیا کۆببنەوە و گرژیەکانی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ بکەن.