بابە سەرەکیەکە: تۆوی گوڵە
بەڕۆژە سەرچاوەیەکی بەهێزی خۆراکە و چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت و
دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان.
کێ وتی: رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا، بڵاویکردوەتەوە: گوڵە بەڕۆژە چەندین سودی تەندروستی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ و بەرگری جەستەی بەهێز دەکات، هەروەها هەشت هۆکار هەیە بۆ
خواردنی تۆوی گوڵە بەڕۆژە وەک ژەمێکی سوکی رۆژانە.
سودەکان:
- دەوڵەمەندە بە چەورییە تەندروستەکان و یارمەتی چالاکبوونی مێشک
دەدات.
- سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتینی رووەکی.
- دەوڵەمەندە بە ڤیتامینE و کانزای پێویست وەک مەگنیسیۆم و سیلینیۆم و
خانەکان لە زیان دەپارێزێت.
- دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و دژە ئۆکسانەکان، یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات
و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
- یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات.
- یارمەتی پاککردنەوە و پاراستنی پێست دەدات.
- یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەستی برسێتی و کەمکردنەوەی
ئارەزووی خواردن و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
- دەوڵەمەند بە مەگنیسیۆم
و فۆسفۆر، کە دوو کانزای گرنگن بۆ پاراستنی ئێسکێکی بەهێز و تەندروست.