بابەتە سەرەکیەکە:
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل لە هێرشەکەی چەند رۆژی رابردوویدا
ئاسمانی عێراق و وڵاتانای دیکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە بەکارهێناوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس
عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:
لە دوایین سەردانم بۆ عێراق بەرپرسانی وڵاتەکە پێیان راگەیاندم، رێگە نادەن ئاسمان
و خاکەکەیان بەکار بهێنرێت لە دژی وڵاتەکەمان، ئێمه له پەیوەندیداین لەگەڵ حکومەتی
عێراق بۆ ئەوەی سکاڵا دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەیان تۆمار بکەن.
ئەمەشی وت: پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە
درووستکردنی دەنگێکی یەکگرتوو لە ناوچەکە دژ بە تاوانەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و
غەزە و رۆڵی خۆیان لە کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان گێڕاوە.
زیاتر: ئیسرائیل لە رێگەی ئەو کەناڵەی ئەمریکا دایمەزراندووە
ئەم دەستدرێژییەی ئەنجامداوە و جگە لە عێراق، ئاسمانی وڵاتانی دیکەی لە هێرشەکەدا بەکارهێناوە،
و ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ ئەم وڵاتانە و سکاڵامان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و
دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان تۆمارکردووە.