بابەتە
سەرەکیەکە: بە سەرپەرشتی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار کۆبوونەوەیەک لە دیوانی دەستەی
گەشتوگوزار بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەکانی ئامادەکردنی رێبەری دەرفەتەکانی
وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
راگەیەندراوی
فەرمی: راگەیاندن
و پەیوەندییەکان دەستەی گەشتوگوزار بڵاویکردەوە: کۆبوونەوەکە بە بەشداری
بەڕێوەبەرانی بەبازاڕکردن و راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دیوانی دەستەی
گەشتوگوزار و بەرپرسی توێژینەوە و پەرەپێدان و بەرپرسی گەشتوگوزار لە یەکەی
راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی لە دەستەی وەبەرهێنان بەڕێوەچوو.
ئەمەش
هەیە: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە ناوەڕۆکی رێبەری وەبەرهێنانی
گەشتیاری کە لە لایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە بە هەماهەنگی دەستەی گەشتوگوزار کاری
لە سەر دەکرێت.
چی دیکە: ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار بە بایەخەوە باسی لە بوونی رێبەرێک
کرد کە تیایدا دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان بخاتەڕوو
بە ئامانجی راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرانی ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی.
زیاتر:
هەروەها وێڕای دەستخۆشی لە تیمی دەستەی وەبەرهێنان کە قۆناغی باشیان بڕیوە لە
تەواوکردنی رێبەرەکە، هاوکات ئامادەیی تەواوی دەستەی گەشتوگوزاری دەربڕی بۆ هەر
کارێک پێویست بکات بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەیە.