قوباد تاڵەبانی: بە گرنگی دەزانین لە حکومەتی داهاتوودا خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بکرێت

درێژتر لە هەواڵ 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دەباشان پێشوازی لە میری ئێزیدییان میر حازم تەحسین بەگ و هاوژینیەکەی کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بڵاویکردەوە: لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی، جەختیکردەوە کە ماڵی مام جەلال وەک هەمیشە ماڵی هەموو ئێزدییەکانە و  سڵاو و ڕێزی تایبەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی پێگەیاندن.

لەلایەکی دیکەوە: میر حازم تەحسین و شاندی میوان ستایشی رۆڵی سەرۆک مام جەلالیان کرد لە بەرگریکردن لە کوردانی ئێزدی و خۆشحاڵی خۆیان بۆ تێگەیشتنی یەکێتی و سەرۆکایەتییەکەی لە خەموژانی ئێزیدییەکان دەربڕی، هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر دروستکردنی میکانیزمێکی هەماهەنگی لە نێوان یەکێتی و ئێزیدییەکان.

ئەمەش هەیە: لە بەشێکی تری دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی بە گرنگی زانی یاسای رزگاربووانی ئێزیدی ژمارە 8 ساڵی 2021 کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندی کردووە، لە هەرێمی کوردستانیش بەرکار بکرێت و کاری پێ بکرێت.

چی دیکە: هەر لە کۆبوونەوەکەدا هاوژینی میری ئیزیدییان داوای کرد هەموو لایەک هاوکاربن بۆ بەرەنگاربوونەوەی وتاری رق و کینە و لە مبارەیەشەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا.

زیاتر: لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا هەمووان هاوڕابوون لەگرنگی بەشداریکردنی ئێزیدییەکان لەسێکتەرە جیاجیاکانی دەسەڵات و دیاری کردنی نوێنەری تایبەت بە خوشک و برایانی ئێزیدی لە پێگەکانی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، هەر بۆ ئەو مەبەستەش، قوباد تاڵەبانی ئەوەی بەگرنگی زانی کە لە حکومەتی داهاتوودا خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا