نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ چییە و نیشانەکانی چیین؟

تەندروستی پێش 4 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ حاڵەتێکی تەندروستی ترسناکە کە دڵ ناتوانێت خوێنی پێویست بۆ ئەندامەکانی جەستە بنێرێت.

سەرچاوە: پێگەی john Hopkins medicin بڵاویکردەوە: نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ حاڵەتێکی تەندروستی ترسناکە کە وا دەکات دڵ نەتوانیت خوێنی پێویست بۆ ئەندامەکانی جەستە بنێرێت و بە جۆرێک دەکرێت فەرمانی دڵ بگۆڕێت یان بە شێوەیەکی توندتر گرژ دەبێت و خاو دەبێتەوە لە کاتی ئاسایی.

زیاتر: هەوکردنی ڤایرۆسی ماسولکەکانی دڵ هۆکارێکی سەرەکیە بۆ نەخۆسی ماسولکەکانی دڵ و لە هەندێک حاڵەتدا دەکرێت هۆکارەکەی نەخۆشی و دەرمانی دیکە بێت وەک؛ زگماکی و بەکارهێنانی دەرزی کیمیای نەخۆشی شێرپەنجە.

نیشانەکانی؛

- ماندووبوون و لاوازی بەردەوام.

- هەناسەتوندی و هەوڵدان بۆ هەناسەدان تەنانەت لە کاتی پشوودان.

- بوونی ئازار لە سنگدا.

- ئاوسانی قاچ و پاژنەی پێ و ناوچەی گەدە و خوێنبەرەکانی مل.

- سەرگێژخواردن و کۆکە لە کاتی پاڵکەوتندا.

هۆکارەکان؛

- لاوازبوونی ماسولکەکانی دڵ و زیادبوونی ئەستوورییان.

- هەندێک نەخۆشی دڵ وەکو هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ و زیادبوونی ماسولکەکان.

- رەقبوونی ماسولکەکان و بوونی کیس لە خوێنبەرەکان و کەمخوێنی.

- هەوکردنی ڤایرۆسی.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا