کەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج دەکرێت؟

کوردستان 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بۆ پاڵپشتیکردنی دارایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، وەزارەتی دارایی هەرێم رەزامەندی داوە بۆ خەرجکردنی پارەکە، تەنیا ئەنجوومەنی وەزیران ماوە رەزامەندی بدات.

لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت: مانگی ئاب بە نووسراوی فەرمی داوای حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینارمان لە ئەنجوومەنی وەزیران کرد، ئەوانیش بۆ وەرگرتنی بۆچوون ناردیان بۆ وەزارەتی دارایی.

زیاتر: وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە داوە و ئەوەی ماوەتەوە ئەنجوومەنی وەزیرانە بڕیار بدات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی رابردووش حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ چاکسازی لە زانکۆ و بەشە ناوخۆییەکان و پاڵپشتی دارایی خوێندکاران خەرج کرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا