پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا

کوردستان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراقدا ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە چەند ناوچەیەک ئەنجامدا.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ 16ـی تشرینی دووەم، کاتژمێر 6:00ـی بەیانی، لیوای 14ـی پیادە، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی فیرقەی 14ـی پیادەی سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان ئەنجام دا.

زیاتر: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ناوچەی گوندەکانی کوشافی خوارو، کوشافی سەرو تا دەگاتە قەراغ زێی گەورە، کێوماڵ کران و گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا و کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە هات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا