پێدانی زانیاری ناڕاست بە تیمی سەرژمێری سزای قورسی دەبێت

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لە رۆژانی سەرژمێری گشتیدا هۆشیاری بە هاووڵاتییان دەدرێت، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ تیمەکان بکرێت و لەئەگەری پێدانی زانیاری ناڕاست، سزای توندی کەسەکە دەدرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی رۆژانی سەرژمێری 15 رۆژە نەک دوو رۆژ، بەڵکوو ئەو دوو رۆژە تایبەتە بە تیمی ژمێرکار، تەنیا زانیاری سەرەکی ژمارەی خەڵک و خێزان تۆمار دەکەن،13 رۆژەکەی تر تەواوی زانیاری فۆرمی ئەلیکترۆنی سەرژمێری تۆمار دەکرێت.

زیاتر: ئەو هاووڵاتییانەی لەو دوو رۆژەدا لە کار و خزمەتن و ئێشکگرن، وەکوو کەرتەکانی پزیشکی، سەربازی، ئەمنی و میدیایی، دەتوانن کارتی نیشتمانی خۆیان لەلای خێزانەکەنیان بەجێبهێڵن.

چی تر: ئەو کەسانەی خۆیان یاخود خێزانەکانیان لە دەرەوەی وڵاتن، بە هەمان شێوە دەتوانن کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری لەلای ئەندامانی پلە یەکی خێزانەکانیان دابنێن و دڵنیایی دەدرێت کە بێبەش ناکرێن لە تۆمارکردنیان.

ئایا دەزانیت: بە هەر هۆکارێک رۆژی سەرژمێری تۆمار نەکرایت، ئەوا مافی رەگەزنامەت لێ وەرناگیرێتەوە، هەروەها رەوەندی کوردستانی و عێراقی لە دەرەوەی هەرێم، پاش سێ مانگی تر لە ڕێگەی کونسوڵخانەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات تۆمار دەکرێن .

بە چ یاسایەک: بەگوێرەی یاسای دەستەی ئامار ژمارە 32ـی ساڵی 2023 لە ماددەی 12ـی بڕگەی یەکەم هاتووە، دەبێت هاووڵاتی عێراقیی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات سەرژمێری بکرێن.

سزاکانی چین: لە رووی یاساییەوە هاووڵاتی پابەندکراوە کە دەبێت بەشداری سەرژمێری بکات و بە پێچەوانەوە سزای قورسی زیندانیکردن و پێبژاردنی دارایی هەیە، ئەگەر هاووڵاتی رێگری کرد سەرژمێری بکەن، بەگوێرەی یاسای دەستەی ئامار ژمارە 32ـی ساڵی 2023 لە ماددەی 18ـی بڕگەی چوارەمدا هاتووە، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، سزادانی دارایی کە لە سێ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

چی تر: ئەگەر هاووڵاتی زانیاری ناڕاست بە مەبەست پێشکەش بکات، بەگوێرەی هەمان یاسا، هاووڵاتی زیندانی دەکرێت بۆ ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت، هاوکات بە سزادانی دارایی کە لە پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا