دوو تۆمەتباری تەقەکردنەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکران

کوردستان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرد.

راگەیەندراوی فەرمی: شەوی رابردوو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە، لە گەڕەکی ئاشتی لە قەزای چەمچەماڵ، دوو چەکدار کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبووە، تەقە لە ماڵی هاووڵاتییەک دەکەن و هەڵدێن.

زیاتر: بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکرێت و هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن.

چی تر: دەستگیراوە بەسەر چەکەکانیان و لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 15ـی تایبەت بە چەک دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا