لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای عێراقدا چوار چەکداری داعش کوژران

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای عێراقدا چوار چەکداری داعش لە سنووری پارێزگای کەرکوک کوژران.

راگەیەندراوی فەرمی: فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق رایگەیاند: بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، هێزە ئەمنیەکان ئۆپراسیۆنەکانیان چڕکردووەتەوە لە پێناو نەهێشتنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.

ئەمەش هەیە: لەسەر بنەمای زانیاری ورد و كە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازییەوە وەرگیرابوو، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەفڕۆكەی F_16 توانیان مەفرەزەیەکی تیرۆریستی کە لە چوار چەکدار پێکهاتبوون لە دۆڵی زغیتون لە کەرکوک لەناوبەرن.

زیاتر: هێزە ئەمنییەکان و سیستمە هەواڵگرییەکانیان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بەدواداچوون و نەهێشتنی پاشماوەکانی تیرۆرستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا