بیمەی تەندروستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین دەکرێت

کوردستان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سیستەمی بیمەی تەندروستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین دەکرێت و لە داهاتووش خێزانەکانیان دەتوانن سوودمەند بن.

لێدوانی فەرمی: رەزا ئیسماعیل بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکیی گشتیی پێشمەرگە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە: ئەو پێشمەرگانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، بە سیستەمی بیمەی تەندروستی بەشێک لە چارەسەرەکانیان وەردەگرن.

زیاتر: هەر پێشمەرگەیەک رێگەپێدانی پێشوەختەی هەبێت بۆ چارەسەرکردن، تاوەکوو رێژەی 70٪ گەڕانەوەی خەرجی بۆ دەکرێت.

چی تر: هەر پێشمەرگەیەک ڕێگەپێدانی نەبێت، لە ڕێگەی لیژنەی پزیشکییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و تاوەکوو 25٪ـی تێچووەکەی بۆ دەگەڕێتەوە.

ئەمەش هەیە: سیستەمی بیمەی تەندروستی لە داهاتوویەکی نزیکدا فراوان دەکرێت و ئەندامانی خێزانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا