مەسعود بارزانی: خوازیاری پێکهاتنی حکوومەتێکی بنکە فراوانین بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن

درێژتر لە هەواڵ 18 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازی لە مارجن کوبیاک، باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە: لە دیدارەکەدا، باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەم لە مەسعود بارزانی کرد.

ئەمەش هەیە: هەروەها پێزانینی بۆ رۆڵی سەرۆکی پارتی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لە بنیادنانی سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێم هەبووە و وتیشی: وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە سەیری رۆڵی هەرێم لە عێراق و ناوچەکەدا دەکات و پۆلەندا خوازیاری ئەوەیە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا و کشتوکاڵ و بوارەکانی تر پەرەبستێنێت.

هاوکات: هەر لەو دیدارەدا، مەسعود بارزانی سوپاسی باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراقی کرد و جەختی لە دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە و وێڕای ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەشداریی گەلی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هەڵبژاردن و لە کەشێکی ئارامدا سەری هەموومانی بەرز کردەوە.

چی تر: سەرۆکی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، هەروەک چۆن هەڵبژاردن سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو،  قۆناغی پێکهێنانی حکوومەت و دانوساندنی لایەنەکان بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئەنجام و خوازیاری پێکهاتنی حکوومەتێکی بنکەفراوانین ئەویش بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن.

زیاتر: سەردانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و هەروەها هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق و دوورخستنەوەی عێراق لە مەترسییەکانی داهاتوو و هاوکێشەکانی ناوچەکە، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

هەرگیز ئەم هەڵانە لە بەیانیاندا مەکە

درێژتر لە هەواڵ 9 کاتژمێر پێش ئێستا

نێیمار دەگەڕێتەوە سانتۆس

وەرزش 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا