قوباد تاڵەبانی: هێزەکانمان تۆڵەی خوێنی پیرۆزی سێ پێشمەرگەکەی ئەمڕۆ دەکەنەوە

درێژتر لە هەواڵ 18 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە بارەی تەقینەوەی بۆمبەکەی ئەمڕۆ سنووری خورماتوو پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

پەیامی فەرمی: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: بەداخەوە جارێکی تر دەستی تیرۆر گەشتە خوێنی رۆڵە قارەمانەکانمان و سێ پێشمەرگەی گیانفیدامان شەهیدبوون و سیانی تریش بریندار بوون.

ئەمەشی وت: لە دڵەوە سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکارە سەربەرزەکانیان و هاوسەنگەرانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

زیاتر: وەک چۆن هەموو جارێک دوای شەهیدبوونی رۆڵەیەکی گەلەکەمان، پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانمان گورزی کوشەندە و جەرگبڕتر لە تیرۆریستان دەوەشێنن، بە دڵنیاییەوە دوای شەهیدبوونی ئەم سێ پێشمەرگە قارەمانەشمان، هێزەکانمان تۆڵەی خوێنی پیرۆزیان دەکەنەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

هەرگیز ئەم هەڵانە لە بەیانیاندا مەکە

درێژتر لە هەواڵ 9 کاتژمێر پێش ئێستا

نێیمار دەگەڕێتەوە سانتۆس

وەرزش 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا