بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ
جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە قاسم
ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.
راگەیەندراوی
فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە دیدارێکدا كە جەلال شێخ
ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی
هەرێم ئامادەبوون، پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەكان و هەماهەنگیی نێوان هێزە
ئەمنییەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە
جەختی لێكرایەوە.
ئەمەش
هەیە: لە درێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال
تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكان و یەكخستنی توانا هەواڵگری
و سەربازییەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، پێویستە هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی
پاراستنی ژیانی خەڵک و سەقامگیریی ناوچەكە بێت، هیچ بوارێک بۆ تیرۆریستان
نەهێڵرێتەوە و هیچ بۆشاییەكی ئەمنی نەمێنێت.
زیاتر:
سەرۆکی یەکێتی وتیشی: بەداخەوە ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو فەرماندەیەكی ئازای
پێشمەرگە، ئەفسەرێک و سەربازێکی سوپای عێراق شەهیدبوون و چەند سەربازێکی دیکەش
بریندارن، بۆیە ئەركی هەموولایەكە مەترسییەكان لەبەرچاوبگرن و رێوشوێنی تووندتر و
كاریگەرتر بگیرێتەبەر.