بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەی تەقینەوەی بۆمبەکەی ئەمڕۆی سنووری خورماتوو پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
پەیامی فەرمی: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: شەهیدبوونی فەرماندە عەقید روكن سامان سابیر لەهێزەكانی پێشمەرگە و عەقید محەمەد رەزا و قارەمان شەریف سەرباز لەهێزەكانی سوپای عیراق لەكاتی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی هاوبەشدا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی كوردستان كۆستێكی گەورەیە و لەدڵەوە نیگەرانیكردین.
ئەمەشی وت: بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكانیان، هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان دەكەم و هاوبەشی ئەم ماتەمە گەورەیەم.
زیاتر: دڵنیاییان دەدەینێ تۆڵەی ئەم شەهیدانە لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی رژاوی رۆڵەكانمان بەهەدەر بڕوات و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازم و هیوادارم بەزووترین كات بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو كەسوكارەكانیان.
چی تر: خوای گەورە شەهیدەكانمان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.