بابەتە سەرەکیەکە: زەیتی گەرچەك یەكێكە لە زەیتە سروشتییە بەسوودەكان
دەتوانرێت بۆ چەند مەبەستێك بەكاربهێنرێت.
کێ وتی: توێژینەوەکان دەریانخستووە، بەهۆی
ئەو پێکهاتانەی لە زەیتی گەرچەکدا هەیە دەتواندرێت چەندین سوودی لێوەربگیرێت.
زیاتر: سودەکانی زەیتی گەرچەک:
1-زەیتی گەرچەك بڕێكی
باش ڤیتامین E لە پێكهاتەیدا
هەیە و ئەگەر بدرێت لە قژ ئەوە قژ نەرم و خاوی دەكاتەوە .
2-یارمەتی درێژبونەوەی
قژ دەدات و تاڵەكانی قژ لە قرتاندن دەپارێزێت .
3-ڕێگری دەكات لە
هەڵوەرینی تاڵەكانی قژ .
4-زۆر بە ئاسانی
پیسی و خۆڵی سەر پێست لا دەبات .
5-چارەسەرە بۆ
سوتاوی پێست و زیپكە و وشكبوونەوەی پێست و ڕێگری دەكات لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری
پێش وەخت لەسەر ڕوخسار .
6-خانەكانی پێست
نوێ دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی ترشی ریسینولیك لە پێكهاتەیدا هەیە .
7-دەتوانرێت بۆ نەرمكردنەوەی
پێستی بنەپێ بەكارهێنرێت .
8-ئەگەر دەتەوێت
خاوەنی نینیۆكێكی جوان و سەرنجڕاكێش بیت ئەوە ڕۆژانە بە كەمێك لەم زەیتە نینۆكەكانت
چەوربكە .
9-ئەگەر وەك ماسكێك بۆ قژ بەكاربهێنرێت
ئەوە قژ بە شێداری دەهێڵێتەوە.