بابەتە سەرەکییەکە: توێژینەوەیەکی زانکۆی بێرن لە سویسڕا
زیانی نوێ و پێشبینی نەکراوی جگەرەکێشانی بڵاوکردەوە.
زانیاری زیاتر: توێژینەوەکە دەریخستووە، دوکەڵی جگەرە
کاریگەری لەسەر کۆمەڵەی مایکرۆبایۆمی قورگ و لوت هەیە.
ئەمەش هەیە: تاقیکردنەوە لەسەر مشک ئەنجامدراوە و لە
ئەنجامدا دەرکەوتووە، بەرکەوتنی درێژخایەن بە دوکەڵی جگەرە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری
بەرچاو لە مایکرۆبایۆمی دەم و کۆئەندامی هەناسە، ئەمەش هەوکردنی ڤایرۆسی توندتر
دەکات.
لەلایەکی ترەوە: مارکۆس هێڵتی مامۆستای یاریدەدەر لە
زانکۆی ئاماژەپێکراو رایگەیاند: دوکەڵی جگەرە دەبێتە هۆی تێکچوونی میکرۆبەکانی
قورگ، کە ئەمەش رۆڵی سەرەکی لە توندیی نەخۆشییە ڤایرۆسیەکان دەگێڕێت.