ستران عەبدوڵا: بەبێ بەشداری کارای یەکێتی زەحمەتە حکومەت پێکبهێنرێت

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، بەبێ بەشداری کارای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زەحمەتە حکومەت پێکبهێنرێت.

لێدوانی تایبەت: ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە BMC راگەیاند: لیژنەی گفتوگۆی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکدێن لە هەریەک لە، قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت عەلی، نزار ئامێدی و رزگار حاجی حەمە و شاڵاو شێخ سەڵاح و رێواس فایەق.

زیاتر: یەکێتی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا گفتوگۆ دەکات و پێیوایە بەبێ بەشداری کارای یەکێتی نیشتیمانی زەحمەتە حکومەت پێکبهێنرێت.

چی تر: وەک یەکێتی دەمانەوێت پەرلەمان پەرلەمان بێت و حکومەتێک بێت کە لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بێت و دەستەی دادوەری دەستەیەکی کرداری بێت، سەرۆکایەتی هەرێمیش سەرۆکایەتیەکی کرداری بێت.

هاوکات: حکومەت بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانە و یەکێتی دەیەوێت جیاکاری نەهێڵێت، ئەوانەی لە بانگەشەدا پێداگری لەسەر دەکرد هەنگاوی جدین و بۆ هاوڵاتیانی هەرێمە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

دەنگێکی بەهێز لە عەربەت بیسترا

کوردستان 23 خولەک پێش ئێستا

ژنێک لەکاتی کۆڵبەریدا کوژرا

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا