بابەتە
سەرەکیەکە: شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی بەهێزی سەرما عێراق دەگرێتەوە
کە لە 14 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.
لێدوانی فەرمی: علی جابر زیادی، شارەزایی کەشناسی بە بغداد الیومی
راگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت لەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما روو لە عێراق بکات، کە لە ماوەی
14 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.
ئەمەشی وت: شەپۆلە سەرماکەی عێراق لەمڕۆوە دەست پێدەکات و زۆر بەهێز
دەبێت، بە چڕی رۆژئاوای ئەنبار تا موسڵ دەگرێتەوە، هەروەها بای بەهێزی لەگەڵدا
دەبێت، لەگەڵ خۆڵبارینێکی کەمدا.
زیاتر: تاوەکو رۆژی سێشەممە شەپۆلەکە بەرەو باکووری عێراق و هەرێمی
کوردستان هەڵدەکشێت، پلەکانی گەرماش چوار پلە دادەبەزن، بەڵام لوتکەی شەپۆلی سەرما و بەهێزی راستەقینەکەی
رۆژی چوارشەممە دەبێت.
چی تر: هۆشداریشیداوە
لە سەختی شەپۆلی سەرماکە بەتایبەتی لە ئێواران و بەرەبەیاندا و هەروەها بەفر لە
ناوچە شاخاوییەکانی باکوور وڵاتەکەش دەبارێت.